سەردێڕ:

نەواف سەلام پۆستی سەرۆک وەزیرانی لوبنانی وەرگرت

PM:08:39:13/01/2025

2960 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکایەتی کۆماری لوبنان رایگەیاند، نەواف سەلام، دادوەری لوبنانی پشتیوانیی بەشی پێویستی لە پەرلەمان دەستەبەر کرد بۆ ئەوەی وەک سەرۆک وەزیرانی داهاتووی لوبنان هەڵبژێردرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥،نوسینگەی جۆزێف عەون سەرۆکی هەڵبژێردراوی لوبنان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی نەواف سەلام سەرۆکی دادگای نێودەوڵەتی لەنێو دەنگدانی پەرلەماندا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران توانیویەتی لە کۆی ١٢٨ دەنگی پەرلەمانتارن ٨٥ دەنگی بەدەست بهێنێت، بە فەرمی داوایان لێ کردووە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی وڵاتەکە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، نەواف سەلام بەو پێیەی دادوەری دادگای نێودەوڵەتییە پشتگیرییەکی باشی یاسادانەران و پەرلەمانتارانی بەدەستهێناوە و پێشتریش باڵیۆزی لوبنان بووە لە نەتەوە یەکگرتووەکان ، بەم پێیەش چاوەڕوان دەکرێت حکومەتیکی بەهێز پێکبهێنێت.

هەڵبژاردنی جۆزێف عەون وەک سەرۆکی وڵات و دەستنیشانکردنی نەواف سەلام وەک سەرۆک وەزیران دەبێتە هۆی کۆتاییهاتنی دۆخی چەقبەستووی سیاسی لوبنان کە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە دروستبووە.














گەلەری