سەردێڕ:

لە حەوت مانگدا؛ چین بە بەهای ٥٧ ملیار دۆلار ئامێری کارەبایی هەناردە کردووە

PM:06:37:11/08/2024

972 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی گشتیی گومرکی چین بڵاوی کردەوە، لە حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، بە بەهای نزیکەی ٥٧ ملیار دۆلار ئامێری کارەبایی ناوماڵیان هەناردەی وڵاتان کردووە.


دەستەی گشتیی گومرکی چین بڵاوی کردەوە، لە ماوەی حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بە رێژەی ١٨.١٪ هەناردەی ئامێری کارەبایی بۆ وڵاتانی دیکە گەشەی کردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە ماوەی ئەو حەوت مانگەدا، بەبەهای نزیکەی ٥٧ ملیار دۆلار ئامێری کارەبایی ناوماڵیان هەناردەی وڵاتان کردووە.

هاوکات بەپێی داتا فەرمییەکانی چین، کۆی گشتی هەناردەی چین لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا بەڕیژەی ٦.١٪ زیادی کردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پیشەسازی چین، لە ساڵی ٢٠٢٣ـدا چین لە پێشەنگی لیستی گەورەترین هەناردەکارانی ئۆتۆمبێل بووە لە جیهاندا بەوپێیەی نزیکەی پێنج ملیۆن ئۆتۆمبێلی هەناردەی روسیا کردووە لەماوەی ئەو ساڵەدا.













گەلەری