سەردێڕ:

هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە دەروازەیەکی هەرێم رادەگیرێت

PM:04:25:10/08/2024

14640 جار خوێندراوەتەوە

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بڵاوی کردەوە، بەهۆی هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن، هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە دەروازەی حاجی ئۆمەران بۆ ماوەی ١٥ رۆژ رادەگیرێت. دەشڵێت، هاتوچۆ بە پیادە ئاسایی دەبێت.


ئەمڕۆ شەممە، دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بڵاوی کردەوە، ئاگاداری سەرجەم گەشتیارانی هەرێمی کوردستان و ئێران دەکەنەوە بەتایبەت ئەو کەسانەی دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی ئێران یان هەرێمی کوردستان بکەن، هاتوچۆی ئۆتۆمبێل رادەگیرێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆی هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن، هاتن و چوون بە ئۆتۆمبێل بۆ ماوەی ١٥ رۆژ رادەگیرێت.

ئەوەش خراوەتە روو، هاتوچۆی گەشتیاری بە پیادە و بەبێ ئۆتۆمبێل بەشێوەی ٢٤ کاتژمێری بە شەو و رۆژ ئاسایی دەبێت.













گەلەری