نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دوو هەزار و ٤٣١ دۆلارە، لە بازاڕەکانی هەرێمیش، لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی زێڕ رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.
ئەمڕۆ شەممە، بە گوێرەی پێنوێنیی جیهانیی زێڕ، گرامێک لەو کانزا زەردە بە ٧٨ دۆلار و ١٦ سەنت و کیلۆگرامێکیش بە ٧٨ هەزار و ١٦١ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات، لە بازاڕەکانی هەرێم، لە چەند هەفتەی
رابردوودا نرخی زێڕ ناجێگیری بە خۆیەوە بینیوە و بەردەوام نرخەکەی بەرز و نزمی
کردووە.
ماوەی چەند رۆژێکیشە، نرخەکەی رووی لە
دابەزین کردووە و بە تێكڕا هەر مسقاڵێک لەو کانزا زەردە، پێنج بۆ حەوت هەزار بەرزبوونەوەی
بەخۆیەوە بینیوە.
نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم جۆرەیە:
زێڕی عەیار ١٨ به ٤٤٠ هەزار دینارە
زێڕی عەیار ٢١ به ٥١٥ هەزار دینارە
زێڕی عەیار ٢٢ به ٥٤٠ هەزار دینارە
زێڕی عەیار ٢٤ به ٥٨٨ هەزار دینارە