سەردێڕ:

بانکی ناوەندی فرۆشی هەفتانەی زیاد کردووە

PM:04:59:09/08/2024

948 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر ئاستی هەفتانە؛ بانکی ناوەندی فرۆشی زیاد کردووە و بە تێکڕا لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا زیاتر لە یەک ملیار و ٣٨٧ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی فرۆشتووە، فرۆشی کاش ٧١ ملیۆن دۆلار بووە.


لە ماوەی ٤ تا ٨ـی ئاب، بانکی ناوەندیی عێراق بە تێکڕا یەک ملیار و ٣٨٧ ملیۆن و ٦٣٩ هەزار و ٩٠١ دۆلاری بەشێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.

لەو رێژەیە، بڕی ٧١ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە، زۆرترین فرۆشی کاش لە رۆژی یەکشەممە ٤ـی ٨، تۆمار کراوە کە دەکاتە یەکەم رۆژی فرۆشی دۆلار لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا، بە تێکڕا ١٥ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار بووە، کەمترین فرۆشیش لە رۆژی چوارشەممە ٧ـی ٨، تۆمار کراوە کە بە تێکڕا ١٢ میۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلار بووە.

هاوکات، بڕی یەک ملیار و ٣١٦ ملیۆن و ٦٣٩ هەزار و ٩٠١ دۆلاری فرۆشی ئەو پێنج رۆژە بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە.

فرۆشی ئەم هەفتەیەی بانکی ناوەندی بەم جۆرە بووە؛

رۆژی یەکشەممە، ٤ـی ئاب، بانکی ناوەندی بە تێکڕا ٢٨١ ملیۆن و ١٤٧ هەزار و ٤٩٣ دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕەش، ٢٦٥ ملیۆن و ٣٤٧ هەزار و ٤٩٣ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و ١٥ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.

رۆژی دووشەممە، ٥ـی ئاب، بانکی ناوەندی بە تێکڕا ٢٧٩ ملیۆن و ٧٣٠ هەزار و ٥٠٦ دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕەش، ٢٦٥ ملیۆن و ٣٨٠ هەزار و ٥٠٦ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و ١٤ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.

رۆژی سێشەممە، ٦ـی ئاب، بانکی ناوەندی بە تێکڕا ٢٨٣ ملیۆن و ٧٤ هەزار و ٨٨٠ دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕەش، ٢٦٨ ملیۆن و ٣٧٤ هەزار و ٨٨٠ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و ١٤ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.

رۆژی چوارشەممە، ٧ـی ئاب، بانکی ناوەندی بە تێکڕا ٢٧٤ ملیۆن و ٢٨٠ هەزار و ٧٤٩ دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕەش، ٢٦١ ملیۆن و ٦٨٠ هەزار و ٧٤٩ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و ١٢ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.

رۆژی پێنجشەممە، ٨ـی ئاب، بانکی ناوەندی بە تێکڕا ٢٦٩ ملیۆن و ٤٠٦ هەزار و ٢٧٣ دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕەش،٢٥٥ ملیۆن و ٨٥٦ هەزار و ٢٧٣ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و ١٣ ملیۆن و ٥٥٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.













گەلەری