سەردێڕ:

لەکاتی داخستنی بازاڕدا؛ نرخی دۆلار بەرز بووەوە

PM:05:47:07/08/2024

1368 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکاندا لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٠ هەزار و ١٥٠ دینار بوو، بەراورد بە نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٥٠ دینار لە نرخەکەی بەرز بووەتەوە.


نرخی دۆلار لە ئەمڕۆدا بەراورد بە دوێنێ بەرزتر بوو و لە ئێستادا لە کاتی داخستنی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٠ هەزار و ١٥٠ دینار بوو ئەوەش بەراورد بە نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٥٠ دینار لە نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرزتر بووەتەوە.

هاوکات ئەمڕۆ، بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوی کردەوە، بە تێکڕا ٢٧٤ ملیۆن و ٢٨٠ هەزار و ٧٤٩ دۆلاریان بە شێوەی کاش و حەواڵە، بە بازرگانان و گەشتیاران فرۆشتووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو بڕە، ٢٦١ ملیۆن و ٦٨٠ هەزار و ٧٤٩ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە بووە و ١٢ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.













گەلەری