سەردێڕ:

بەرمیلێک نەوت بە چەند مامەڵەی پێوە دەکرێت؟

AM:08:14:06/08/2024

1132 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی نرخی نەوت بەرزترین ئاستی ساڵی تۆمارکرد، لە ئێستادا لە نزمترین ئاستی خۆیدا ماوەتەوە و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٧٧ دۆلار و ٣٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٣ دۆلار و ٣٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرز بووەتەوە.

هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا؛
لەماوەی سەرەتای ئەم هەفتەیەدا داتا نەرێنییەکانی بازاڕی دەستی کاری ئەمریکا، هۆکاری سەرەکی دابەزینی نرخی نەوت بووە، جگە لە کشانەوەی چین لە هاوردەکردنی نەوت کە بەدووەم هۆکاری سەرەکی دابەزینی نرخی نەوت دادەندرێت
.

لەلایەکی دیکەشەوە داتا ئابوورییەکانی چین، ئەوەیان خستووەتە ڕوو کە چالاکیی بەرهەمهێنان و هاوردەکردن کەم بووەتەوە ئەوەش وای کردووە خواستی جیهان بۆ نەوت بەرێژەی ١٪ دابەزین بەخۆیەوە ببینێت.

لە بەرامبەریشدا، جگە لە کشانەوەی چین و داتا نەرێنییەکانی پەیوەست بە کۆگای نەوت، هۆکارێکی دیکە دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی کاری ئەمریکا، چونکە لە راپۆرتی هەلی کاری مانگانەیاندا ئاماژەیان بەوەکردبوو کە نزیکی ١١٤ هەزار هەلی کاری رەخساندووە، لەکاتێکدا دەبوو لەو مانگە ١٧٥ هەزار و ٢٠٠ هەلی کار بڕەخسێندرێت، ئەوەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی ترسی وەبەرهێنەران لە بازاڕی ئەمریکادا.













گەلەری