لەدوای بانگێشتکردنی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بۆ لیژنەی دارایی پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر نرخی دۆلار، پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند، هەبوونی یەدەگی ئەو دراوانەی خواستی زۆریان لەسەرە دەبێتە هۆی هاوسەنگبوونی نرخی دۆلار لە بازاڕدا. لایخۆشیەوە سەرۆکی لیژنەی دارایی باسی لەوە کرد، سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕی دراو کاریگەری راستەوخۆی لەسەر دارایی گشتی هەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بانکی ناوەندی رۆژانە زیاتر لە ٢٥٠ ملیۆن دۆلار دەفرۆشێت بە بازرگان و بانکەکان.
باسی لەوەش کرد، هەبوونی یەدەگی ئەو دراوانەی خواستی زۆریان
لەسەرە دەبێتە هۆی هاوسەنگبوونی نرخی دۆلار لە بازاڕدا.
لای خۆشیەوە، عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی
عێراق رایگەیاند، سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕی دراو نوێنەرایەتی پرسێکی سەرەکی وڵات دەکات
بەوپێیەی کاریگەری راستەوخۆی لەسەر دارایی گشتی هەیە.
باسی لەوەش کرد، هەڵاوسانی نرخی دۆلار دەبێتە هۆی
دروستبوونی دۆخێکی ناسەقامگیری ئابووری و دارایی.
ئەوەشی خستە روو، پێویستە بانکی ناوەندی چارەسەری مەترسی
سەپاندنی سزا بەسەر بانکە عێراقییەکاندا لەلایەن ئەمریکاوە بکات لەڕێگەی کۆنترۆڵکردنی
کاری بانکە ئەهلییەکان.