بانکی ناوەندی لە هەفتەی رابردوودا، بە تێکڕا فرۆشی دۆلاری کەم کردووەتەوە، بەڵام رێژەی فرۆشی دۆلاری زیاد کردووە، بەجۆرێک، لەم هەفتەیەدا ٤٨ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش فرۆشتووە، لەکاتێکدا هەفتەی رابردوو، ٤١ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش فرۆشتبوو.
بانکی ناوەندیی عێراق، لە ٢٨ـی تەمووز تا ١ـی ئاب، بە شێوەی کاش و حەواڵە بە تێکڕا زیاتر لە ملیارێک و ٣٦٨ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە، بەراورد بە هەفتەی رابردوو، تێکڕای فرۆش کەمی کردووە، بەوپێیەی لە هەفتەی رابردوودا، بە تێکڕا ٣٨٧ ملیۆن و ٢٣٧ هەزار و ٤٩ دۆلار بەشێوەی کاش وحەواڵە فرۆشراوە.
هاوکات، لەو بڕەی بانکی ناوەندی لەم هەفتەیدا فرۆشتوویەتی، ملیارێک و ٣٢٠ ملیۆن و ٢٣٠ هەزار و ٧٨٢ دۆلاری
بە شێوەی حەواڵە بووە و ٤٨ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.
فرۆشی هەفتەی رابردووی بانکی ناوەندی بەم
جۆرە بووە؛
رۆژی یەکشەممە، ٢٨ـی تەمموز، بانکی ناوەندی بە تێکڕا ٢٧٤ ملیۆن و ٨٦٨
هەزار و ٢٨٦ دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕەش، ٢٦٧ ملیۆن و ٣٦٨ هەزار و ٢٨٦ دۆلاری بە
شێوەی حەواڵە و حەوت ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.
رۆژی دووشەممە، ٢٩ـی تەمموز، بانکی ناوەندی بە تێکڕا ٢٦٩ ملیۆن و ١٢٨
هەزار و ٤٧٣ دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕەش، ٢٥٧ ملیۆن و ١٢٨ هەزار و ٤٧٣ دۆلاری بە
شێوەی حەواڵە و ١٢ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.
رۆژی سێشەممە، ٣٠ـی تەمموز، بانکی ناوەندی بە تێکڕا ٢٦٥ ملیۆن و ٧٧٣
هەزار و ٤٤٣ دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕەش، ٢٦٢ ملیۆن و ٢٢٣ هەزار و ٤٤٣ دۆلاری بە
شێوەی حەواڵە و سێ ملیۆن و ٥٥٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.
رۆژی چوارشەممە، ٣١ـی تەمموز، بانکی ناوەندی بە تێکڕا ٢٧٤ ملیۆن و ٧٢١
هەزار و ٣٩٣ دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕەش، ٢٦٣ ملیۆن و ٧١ هەزار و ٣٩٣ دۆلاری بە شێوەی
حەواڵە و ١١ ملیۆن و ٦٥٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.
رۆژی پێنجشەممە، ١ـی ئاب، بانکی ناوەندی بە تێکڕا ٢٨٤ ملیۆن و ٤٨٩
هەزار و ١٨٧ دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕەش،٢٧٠ ملیۆن و ٤٣٩ هەزار و ١٨٧ دۆلاری بە
شێوەی حەواڵە و ١٤ ملیۆن و ٥٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.