AM:09:34:02/08/2024
876 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی ئاماری تورکیا رایگەیاند، لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا، عێراق پێنجەم گەورەترین هاوردەکاری تورکیا بووە، بەوپێیەی بە بەهای ٨٥٣ ملیۆن دۆلار کاڵا و شتومەکی لە تورکیاوە هاوردە کردووە.
دەستەی ئاماری تورکیا لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کرد، کۆی هەناردەی کاڵا و شتومەکی تورکیا لە ماوەی مانگی حوزەیرانی رابردوودا ١٩ ملیار و ٤٩ ملیۆن دۆلار بووە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو ئاستی هەناردەکردن ٨.٣٪ دابەزیوە.
باسی لەوەش کرد، هەر لەو مانگەودا تێکڕای هاوردەکردن بۆ
ئەو وڵاتە گەیشتووەتە ٢٤ ملیار و ٩٢٠ ملیۆن دۆلار کە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی
٢٠٢٣، بەڕێژەی ٤.٤٪ کەمی کردووە.
ئەوەشی خستە روو، ئەڵمانیا لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەیە
کە لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا زۆرترین کاڵا و شتومەکی لە تورکیاوە هاوردە کردووە،
دوای ئەو ئەمریکا بە پلەی دووەم و ئیمارات بە پلەی سێیەم، دواتر ئیتاڵیا بە پلەی
چوارەم و عێراقیش بە پلەی پێنجەم دێت.