PM:11:50:01/08/2024
1144 جار خوێندراوەتەوە
رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی نۆوە دەستدەکەن بە کۆتایی هێنان بە کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت و بەشێوەیەکی رێکخراو ئەندامەکانی بەرهەمهێنان زیاد دەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس بە سەرکردایەتی روسیا کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێێدا هاتووە، رێکخراوەکە بڕیاری داوە کۆتایی بە سیاسەتی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بهێنێت و بڕیارەکە لە سەرەتای مانگی نۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەوەش خراوەتە روو، لە ئێستادا بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەم جێبەجێ
دەکەن تاوەکو وادەی جێبەجێکردنی بڕیارە نوێیەکە کە تێیدا رۆژانە دوو ملیۆن و ٢٠٠
هەزار بەرمیل نەوت بەشێوەیەکی رێکخراو لە مانگی نۆوە زیاد دەکرێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، بەگوێرەی بارودۆخی بازاڕ گۆڕانکاری لە
بڕیارەکەدا دەکرێت قۆناغ بە قۆناغ کۆتاییهێنان بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت
دەهێنن تا بڕیاری یەکجاری دەدەن لە بەردەوامبوون یان دووبارە کەمکردنەوەی بەرهەم.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ـەوە رێکخراوی ئۆپیک پڵەس
بڕیاری دا بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل کە
دەکاتە ٥٪ـی خواست لەسەر نەوت بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی نرخەکان.