PM:10:26:31/07/2024
1188 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بڵاوی کردەوە، لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٨٠ هەزار و ٣٩٩ ئۆتۆمبێل لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێم هاوردە کراون لەگەڵ ٢٧١ هەزار و ٣٧٨ تۆن کەلوپەل و کاڵای دیکە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بڵاوی کردەوە، لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لەڕێگەی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمەوە ٨٠ هەزار و ٣٩٩ ئۆتۆمبێل هاوردە کراون.
ئاماژە بەوەش کراوە، هەر لەو ماوەیەدا ٢٧١ هەزار و ٣٧٨ تۆن کەلوپەل
وکاڵای تر کە بەبەهای سێ ملیار و ٢٢٠ ملیۆن و ٦٠ دۆلار بووە هاوردە کراوە.
ئەوەش خراوەتە روو، لە وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی ئەمساڵدا، زیاتر لە
٦٨٥ هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە.
هەرچەندە حکومەت داهاتى مانگانەی خاڵە سنوریەکانى بە ١٢٠بۆ ١٣٠ ملیار دینار دیاریکردوە، بەڵام ئێن ئاڕتى زانیویەتى داهاتەکە دوو ئەوەندەیە زیاترە و زۆربەشى نادیارە و لە پێدانی مووچە و ئەنجامدانی خزمەتگوزاریدا بەکارنایەت.