بە گوێرەی راپۆرتێکی کۆمپانیایی بەبازارکردنی نەوتی عێراق"سۆمۆ" لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، زیاتر لە ٦٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی وڵاتانی جیهان کراوە و لەو رێژەیەش ٨٪ـی هەناردەی ئەمریکا کراوە.
کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" راپۆرتی هەناردەی شەش مانگی رابردووی بڵاو کردەوە و بە گوێرەی راپۆرتەکەش، لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا بڕی ٦١١ ملیۆن و ٩٥٢ هەزار و ١١٤ بەرمیل نەوت هەناردە کراوە.
ئاماژە بەوەش
کراوە، ئاستی هەناردەی مانگانە لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا ١٠١ ملیۆن و ٩٩٢ هەزار و
١٩ بەرمیل نەوت بووە، نرخی هەر بەرمیلێکیش
بە تیکڕا ٧٠ دۆلار و ١٨ سەنت بووە.
ئاستی هەناردەی
مانگانەی عێراق؛
بە گوێرەی راپۆرتەکانی
کۆمپانیای سۆمۆ، لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا بڕی، ١٠٢ ملیۆن و ٢٥ هەزار بەرمیل
نەوت هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کراوە.
مانگی شوبات؛ بە
گوێرەی راپۆرتەکان ئاستی هەناردەکردن لە مانگی شوباتدا ٤٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە
و بە تێکڕاش بڕی ٩٨ ملیۆن و ١٨٣ هەزار و ٥٥٤ بەرمیل نەوت هەناردە کراوە.
مانگی ئازار؛
ئاستی هەناردەکردن بەهۆی بەرزبوونەوەی خواستی چین و ئەمریکا بۆ کڕینەوەی نەوت بڕی
١٠٤ ملیۆن و ٦٨٠ هەزار و ٩٣ بەرمیل هەناردەی بازاڕ کراوە.
مانگی نیسان؛ بڕی
١٠٠ ملیۆن و٩٢١ هەزار و ٢٥٠ بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کراوە و لەو رێژەیەش
٤٪ بۆ ئەمریکا بووە.
مانگی ئایار؛
ئاستی هەناردەی نەوت لەو مانگەدا بۆ دووەم جار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دیوە و بە تێکڕاش
بڕی ١٠٤ ملیۆن و ١٣٠ هەزار و ٢٩٢ بەرمیل نەوت هەناردە کراوە.
مانگی حوزەیران؛
ئاستی هەناردەکردن دابەزینی بەخۆیەوە دیوە بۆ ١٠٢ ملیۆن و ١١ هەزار و٩٢٨ بەرمیل نەوت.
هاوکات داهاتی
نەوتی لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر بووە لە ٥٣ ترلیۆن و ٢٣٠ ملیار دینار کە
ئەوەش بەراورد بە داهاتی شەش مانگی سەرەتای ساڵی رابردوو داهاتی نەوتی بەرێژەی ٦٪
دابەزینی بەخۆیەوە دیووە، بەهۆی ئەوەی پشتبەستن بە داهاتی نانەوتی لەم شەس مانگەدا
بۆ ١١٪ بەرز کراوەتەوە.