PM:05:06:29/07/2024
1040 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، وەزیری دارایی و شاندێکی بانکی نێودەوڵەتی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رێگاکانی زیادکردنی پاڵپشتییە داراییەکان لە بواری گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی کۆبوونەوە.
وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، تایبەت بە پرسی پاڵپشتییە داراییەکان و تەرخانکردنی بۆ پڕۆژەکانی گواستنەوە و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی عێراق، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و شاندێکی بانکی نێودەوڵەتی بە سەرپەرشتی ژان کریستۆف بەڕێوەبەری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بانکەکە کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، پاڵپشتیکردنی
پڕۆژەکانی گواستنەوە و هێڵی ئاسنین و ژێرخانی پەیوەست بە پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان،
جگە لەوەش پارەدارکردنی پلانەکانی سندوقی کۆمەڵایەتی بۆ گەشەپێدان گرنگی پێدرا و
گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
هاوکات، هەردوولا جەختیان
لەوە کردەوە، لەڕێگەی جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانەوە کوالێتی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاوڵاتیان
و ئاستی گەشەی ئابووریی وڵات بەرزتر دەکرێنەوە، جگە لەوەش رۆڵێکی کاریگەرییان لە رەخساندنی
هەلی کاری نوێ دەبێت.
ئاماژەیان بەوەش کرد،
پڕۆژەکان سوودیان بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەکانی گواستنەوە و پاڵپشتیکردنی کارگە بچووک و
مامناوەندەکان دەبێت.