PM:12:14:29/07/2024
1312 جار خوێندراوەتەوە
بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە ٦٣ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی فرۆشتووە کە بەراورد بە چەند مانگی رابردوو کەمترینە، لە ئێستاشدا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لە رێگەی سەکۆی ئەلکترۆنی دراوەکانەوە ئاماژەی بەوە کرد، بە تێکڕا ٦٣ ملیۆن و ١٢٨ هەزار و ٤٧٣ دۆلاریان بە نرخی فەرمی بە بانک و گەشتیاران و بازرگانەکان فرۆشتووە.
ئەوەش خراوەتە
روو، لەو رێژەیە ١٢ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش و بڕی ٥١ ملیۆن و ١٢٨ هەزار و ٤٧٣ دۆلار
بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە.
هاوکات، لە ئێستادا
لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٩ هەزار و ٤٥٠ دینار، بەراورد
بە کاتی کردنەوەی بازاڕەکان لەمڕۆدا، نرخەکەی بەرز بووەتەوە.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە، مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع
سودانیی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەرزبوونەوەی
نرخی دۆلار ئاساییە و هیچ مەترسییەک لەسەر بەهای دینار نەماوە، هۆکاری ئەو
جیاوازییەش کە لە نێوان نرخی فەرمی بانکی ناوەندی و بازاڕەکاندا هەیە، خواستی
هاوڵاتیانە بۆ دەستڕاگەیشتن بە دۆلاری کاش.