سەردێڕ:

بانکی ناوەندی زیاتر لە ٢٧٤ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە؛ نرخی دۆلار بەرز بووەوە

PM:01:22:28/07/2024

11404 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە ٢٧٤ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی فرۆشتووە، لە ئێستاشدا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ لە دوێنێدا نرخەکەی بەرز بووەتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لەڕێگەی سەکۆی ئەلکترۆنی دراوەکانەوە ئاماژەی بەوە کرد، بە تێکڕا ٢٧٤ ملیۆن و ٨٦٨ هەزار و ٢٨٦ دۆلاریان بە نرخی فەرمی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.
باسی لەوەش کرد، لەو رێژەیە حەوت ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و بڕی ٢٦٧ ملیۆن و ٣٦٨ هەزار و ٢٨٦ دۆلار بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە.

هاوکات، لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٩ هەزار و ٤٥٠ دینار، بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ لە دوێنێدا کە ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بوو بە ١٤٩هەزار و ٣٥٠ دینار، نرخەکەی بەرز بووەتەوە.

لەکاتێکدا پێشتر و لە سەرەتای بەرزبوونەوەی نرخەکەیدا، مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانیی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاساییە و هیچ مەترسییەک لەسەر بەهای دینار نەماوە.













گەلەری