سەردێڕ:

ئۆکرانیا: ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ روسیا بۆ گەیشتن بە ئاشتی

PM:08:39:24/07/2024

1956 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهاییەکان بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا سەردانێکی بۆ وڵاتی چینی هاوپەیمانی روسیا ئەنجامداوە و لەگەڵ هاوتا چینییەکەی گفتوگۆییان سەبارەت بە گەیشتن بە ئاشتی لەگەڵ روسیا کرد.


ئەمڕۆ چوارشەممە، میدیا جیهاییەکان بڵاویان کردەوە، دیمیترۆ کۆلێبا وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا سەردانی چینی کردووە و لەگەڵ هاوتا چینییەکەی کۆبووەتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، رۆژی رابردوو وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا باسی لەوە کردووە، لەگەڵ هاوتا چینییەکەی گفتوگۆی قووڵ دەکەن سەبارەت بەرێگاکانی گەیشتن بە ئاشتی لەگەڵ روسیا.

ئەوەش یەکەمین سەردانی بەرپرسێکی باڵای ئۆکرانیایە بۆ چین لەدوای دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئۆکرانیا و روسیاوە لە مانگی شوباتی ٢٠٢٢.

ئەو سەردانەش لەدوای ئەوەدێت، هەفتەی رابردوو ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا دەرگای گفتوگۆی لەگەڵ روسیا کردووە و رایگەیاند، پاڵپشتی لە ئامادەبوونی روسیا دەکەن لە لوتکەی ئاشتی داهاتوودا لە سویسرا.













گەلەری