میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، بەهۆی ترس و گومان لە روودای ئەمنی، بۆ ماوەی ٤٠ خولەک سەرۆک کۆماری ئیسرائیل لە فڕۆکەخانەی پاریس رێگەی پێنەدرا لە فڕۆکەکەی دابەزێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، بەهۆی هەبوونی ترس لە گرفتی ئەمنی بۆ ماوەی ٤٠ خولەک رێگە نەدرا ئیسحاق هێرزۆرگ سەرۆکی ئیسرائیل لە فڕۆکەخانەی پاریس دابەزێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، هۆکاری رێگە نەدان بە دابەزینی سەرۆکی ئیسرائیل دەگەڕێتەوە بۆ نزیکبوونەوەی کارمەندێکی فڕۆکەخانە
لە فڕۆکەکەی بەبێ ئەوەی ئەو کارمەندە جلی فڕۆکەخانەی لەبەردا بێت، ئەوەش بووە هۆی
دروستبوونی گومان لە رووداوێکی ئەمنی.
ئەوەش خراوەتە روو، دواتر دوای ٤٠ خولەک فڕۆکەخانەکە رایگەیاند، هیچ مەترسییەک
نیە لە روودانی هەر رووداوێکی ئەمنی و سەرۆکی
ئیسرائیل لە فڕۆکەکەی دابەزی.
ئیسحاق هێرزۆرگ سەرۆک کۆماری ئیسرائیل بەمەبەستی بەشداریکردن لە مەراسیمی کردنەوەی یارییە
ئۆڵۆمپییەکان گەشتی بەرەو پاریس ئەنجامدا.