سەردێڕ:

ئایا گوێز ئاستی کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت؟

AM:09:26:22/07/2024

2464 جار خوێندراوەتەوە

خواردنی تەندروست باشترین هەڵبژاردنە بۆ دیاریکردنی تەندروستی دڵ و کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش، هەروەها پاراستنی خوێنبەرەکان.


بەگوێرەی راپۆرتێکی ماڵپەڕی "اليوم السابع" بڵاوکراوەتەوە گوێز چەندین پێکھاتەی گرنگ لەخۆ دەگرێت و دەوڵەمەندە بە ماددەی دژە ئۆکسان و سەرچاوەیەکی گرنگی چەوری ئۆمێگا سییە، کە بەهۆیەوە جەستە لە هەوکردن و گرفتە تەندروستییە جیاوازەکان دەپارێزێت.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، گوێز چەندین تایبەتمەندی سودبەخشی هەیە، چونکە رێژەیەکی زۆری ترشی چەوری ئۆمیگا 3ی تێدایە، کە تەندروستی جەستە بەشێوەیەکی گشتی باشتر دەکات و تەندروستی دەمار و ماسولکەکان دەپارێزێت.

گوێز رێژەیەکی بەرزی مەگنیسیۆمی تێدایە کە دەمارەکان و ماسولکەکان و گەدە و کۆئەندامی هەرس دەپارێزێت، سوودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان.

هەروەها رێژەیەکی بەرزی ریشاڵی تەندروست لەخۆدەگرێت کە وا لە مرۆڤ دەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێربوون بکات و هەست بە برسێتییەکی زۆر نەکات. هەروەها گوێز رێژەی کۆلیسترۆڵی خراپ سنووردار دەکات و رێژەی کۆلیسترۆڵی باش و بەرزدەکاتەوە.













گەلەری