PM:07:13:18/07/2024
7288 جار خوێندراوەتەوە
بانکی رافیدەین رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان و ئاسانکاریکردن و پەرەپێدانی خزمەگوزارییە بانکییەکان. دەشڵێت، "لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ بەرزکردنەوەی گەشەی ئابووری، ئەزموونی بانکی بەرز دەکەینەوە و ژمارەی لقەکانیشمان زیاد دەکەین".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی رافیدەین راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، لەم دواییەدا بانکەکە گۆڕانکارییەکی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە لە شێوازی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان و پابەندبوون بە ئاسانکاریکردن و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە بانکییەکان، ئەوەش رۆڵێکی کاریگەری لە پشتگیریکردن و بەرزکردنەوەی ئابووری وڵات هەبووە.
باسی لەوەش کرد، بۆ بەردەوامیدان بە پشتگیریکردن و بەرزکردنەوەی ئابووری وڵات،
لە هەنگاوێکی نوێدا کار لەسەر بەرزکردنەوەی ئەزموونی بانکی و زیادکردنی ژمارەی لقەکانیان
دەکەن.
ئەوەشی خستە روو، ئامادەن بۆ گرتنەبەری هەر رێکارێکی پێویست بۆ رێگریکردن لە
سپیکردنەوەی پارە و پابەندبوون بە رێسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە ماوەی رابردووشدا چەندین پاڵپشتی داراییان بۆ جێبەجێکردنی
ژمارەیەک پڕۆژەی گەشەپێدان و بازرگانی لە عێراقدا دابین کردووە کە یارمەتیدەر بووە
لە بەرزکردنەوەی گەشەی ئابووری وڵات.