سەردێڕ:

بۆ هێنانەوەی وێنە سڕاوە و ونبووەکان؛ ئەپڵ تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات

PM:11:28:17/07/2024

2264 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ئەپڵ لە وەشانێکی نوێی iOS 18تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ بەرنامەی Photos زیاد کرد کە ئامانج لێی یارمەتیدانی بەکارهێنەرانە بۆ دۆزینەوەی وێنەی ونبوو و سڕاوە.


تایبەتمەندییەکە ئەلبومێکە و ناوی "Recovered"ـە، رێگە بە بەکارهێنەران دەدات ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە ببینن کە ون بوون و سڕاونەتەوە.

ئەم تایبەتمەندییە ئێستا لەگەڵ سیستەمی نوێی ئەپڵ وەک iOS 18 و iPadOS 18 و macOS، Sequoia بەردەستە ئەپڵ دەڵێت، ئەم تایبەتمەندییە توانای دۆزینەوەی وێنە و ڤیدیۆی ونبوو یان تێکچووی هەیە و لە ئەلبوومە نوێیەکەدا لەناو ئەپڵیکەیشنی وێنەکاندا پیشانی دەدات.

ئەم ئەلبوومە شانبەشانی ئەلبوومی Recently Deleted بەردەست دەبێت، کە وێنە و ڤیدیۆی سڕاوەی تێدایە بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ پێش ئەوەی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بۆ هەمیشە بسڕدرێتەوە.

ئەلبوومە نوێیەکە تەنها لە حاڵەتێکدا دەردەکەوێت کە وێنە و ڤیدیۆی ونبوو یان تێکچوو لەسەر ئامێرەکە بدۆزرێتەوە و دەستگەیشتن بەو ئەلبوومە پێویستی بە پشتڕاستکردنەوەی ناسنامە هەیە لە رێگەی Face ID یان Touch ID و کاتێک کلیک لەسەر وێنەیەک یان ڤیدیۆ کلیپێک دەکەیت، دوو بژاردە دەردەکەون، سڕینەوەی هەمیشەیی یان گەڕاندنەوەی بۆ شوێنی سەرەکی وێنەکان.

بە زیادکردنی ئەلبوومە نوێیەکە، بەکارهێنەران کۆنترۆڵی زیاتریان دەبێت بۆ دڵنیابوون لەوەی هەموو وێنە و ڤیدیۆکان دەسڕدرێنەوە، هەروەها دەرفەتێکی دیکەیان پێدەدات بۆ وەرگرتنەوەیان ئەگەر لەدەست چوون.













گەلەری