PM:07:17:17/07/2024
5232 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر رووبەڕووی کێشەیەکی تەندروستی ببێتەوە و پزیشکەکانی هۆشداری پێبدەن لەوەی ناتوانێت بەردەوام بێت لە کارەکەی لە کاندید بوون بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا دەکشێتەوە. دەشڵێت، "دوای خۆم پێشنیار دەکەم جێگرەکەم بۆ ئەو پۆستە کاندید بکرێت".
ئەمڕۆ چوارشەممە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی bet news ئاماژەی بەوە کردووە، لە سەرەتای کاندید بوونیەوە باسی لەوە کردووە کە کاندیدێکی گۆڕاو دەبێت و ئەگەر توشی کێشەی تەندروستی ببێت دەکشێتەوە.
ئەوەشی خستە روو، ئەگەر بکشێتەوە پێشنیار دەکات کامالا هاریس جێگری سەرۆکی
ئەمریکا خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا کاندید بکات چونکە ئەرکەکانی وەک جێگر زۆر بە
باشی بەڕێوە دەبات.
دەشڵێت، "دڵنیام لەوەی کامالا دەتوانێت سەرۆکێکی باش بێت بۆ ئەمریکا".
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، ئادەم شیف نوێنەری دیموکراتەکان لە کۆنگرێسی
ئەمریکا باسی لەوە کرد، بایدن دەبێتە هۆی ئەوەی حزبەکەی رووبەڕووی شکستی گەورە
ببێتەوە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا.