ئاژانسی نیشتمانیی تاوانی بەریتانیا بڵاوی کردەوە، گروپێکی بازرگانیکردنیان بە مرۆڤەوە دەستگیر کردووە کە لەلایەن کەسێکی کوردەوە سەرپەرشتی کراوە.ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو گروپە تێوەگلاون لە گواستنەوەی کۆچبەر بۆ بەریتانیا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی نیشتمانیی تاوانی بەریتانیا بڵاوی کردەوە، گروپێکی بازرگانیکردنیان بە مرۆڤەوە دەستگیر کردووە کە لایەن کەسێکی ٤٣ ساڵ بەناوی (م.ز) کە بە رەگەز کوردە سەرپەرشتی کراون. دەشڵێت، " (م.ز) تێوەگلاوە لە پێنج دۆسیەی گواستنەوەی نایاسایی کۆچبەران بۆ بەریتانیا.
ئەوەش خراوەتە
روو، ئەو کەسە بە تەنیا نەبووە و پێنج هاوکاری لەگەڵدا بووە کە چواریان کوردن
و بەرپرس بوون لە دۆزینەوەی کۆچبەرەکان و
رێکخستنی هۆکاری گواستنەوە و دۆزینەوەی شۆفێر بۆ بارهەڵگرەکان و ئاسانکاری بۆ
گواستنەوەی کۆچبەرەکان.
باس لەوەش کراوە،
گروپەکە لەنێوان شەش هەزار بۆ ١٣هەزار دۆلاریان لە هەر کۆچبەرێک وەرگرتووە و لەرێگەی
شاردنەوەیان لە بارهەڵگر و ساردکەرەوەی گەورەدا، کۆچبەرەکانیان گواستووەتەوە.
ئاماژە بەوەش
کراوە، لە ساڵی ٢٠١٧ کاتێ باوکی یەکێک لە ئەندامی گروپەکە بە بارهەڵگرێک هەوڵی
گواستەوەی چەند کۆچبەرێکی لە بەریتانیاوە بۆ بەلجیکا داوە، گروپەکە ئاشکرا بوون و لەو
کاتەوە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، ١٣ـی ئایاری ئەمساڵ و لەسەر داوای پۆلیسی ئینتەرپووڵ، گەورە قاچاخچییەکی
کورد بەناوی دووپشک لە سلێمانی دەستگیر کرا کە بەرپرس بوو لە ناردنی کۆچبەران بە
شێوەیەکی نایاسایی بە وڵاتانی ئەوروپا و دواتریش بۆ بەریتانیا.