PM:01:32:17/07/2024
1220 جار خوێندراوەتەوە
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە پیرۆ، بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی گەشتیارانەوە کە ٤٠ سەرنشینی تێدا بووە، ٢٦ سەرنشین گیانیان لەدەستدا و ١٤ سەرنشینی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی چالاکییە دەریاییەکانی پێرۆ بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمرۆ ئاگادارکرانەوە لە رووداوێکی هاتوچۆلەسەر رێگای لیما- ئایاکۆتشۆ لە سنووری چیای ئاندێس کە تیایدا پاسێک بە ٤٠ سەرنشینەوە وەرگەڕاوە.
ئاماژەی بەوەش
کردووە، کاتێک گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، ٢٦ گەشتیار گیانی لەدەستداوە، ١٤ گەشتیاری
دیکەش بریندار بوون. دەشڵێت، " ئەمە دووەم رووداوی گەورەی گیانلەدەستدانە لەمساڵدا".
هاوکات لەو بارەیەشەوە،
جۆنی فالدێراما، بەڕێوەبەری گشتی بەشی تەندروستی خێرای پێرۆ بە ئاژانسی هەواڵی ئاڕ
بی بی راگەیاند، ئەو پاسە لە بەرزی ٢٠٠ مەترەوە خلۆر بووەتەوە.