PM:12:39:17/07/2024
10712 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، سبەی لەگەڵ مووچەکانیاندا، هاوکاری هاوپەیمانان بەسەر لیوا هاوبەشەکاندا دابەشدەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، پێشتر لیوا هاوبەشەکان تەنها پارەی هاوپەیمانانیان لەبری مووچە وەردەگرت، بەڵام ئێستا سەرەڕای مووچەکانیان کە هەرێم دابینی دەکات، پارەی لیوا هاوبەشەکانیان وەک هاوکاریی بۆ هەژمار دەکرێت.
ئەو مووچەیەی کە
لیوا هاوبەشەکان وەریدەگرن مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشە، پارەی هاوکارییەکەشی
پێیان دەدرێت؛ پارەی مانگی شەشە.
لە ٢٣ی مانگی
رابردوودا، وەزارەتی پێشمەگەی هەرێم رایگەیاند، لەو بەروارە بەدواوە ئەو پارەیەی هاوپەیمانان
کە دابەشدەکرێت پەیوەندی بە مووچەوە نییە و وەک هاوکارییەک دەدرێتە لیوا
هاوبەشەکان.
هێرش قادر- هەولێر