بەرپرسانی باڵای ئەفغانستان رایانگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانە بەخوڕەی کە رووی لە ناوچەکە کردووە، لە پارێزگاری نەنگەهار ٤٠ کەس گیانی لەدەستداوە و ٣٥٠ کەسیش بریندار بوون.
ئەمڕۆ سێشەممە، میدیاکانی ئەفغانستان لەزاری چەند بەرپرسێکی تاڵیبان بڵاویان کردەوە، بەهۆی بارانی بەخوڕ و لافاوەوە لە پارێزگای نەنگەهاری ئەفغانستان ٤٠ كەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆی رووخانی ٤٠٠ ماڵ و ٦٠ ستوونی کارەباییشەوە، زیاتر
لە ٣٥٠ کەس بریندار بوون کە برینی چوار کەسیان سەختە.
باس لەوەش کراوە، لە ئێستادا کارەبای بەشێکی زۆری پارێزگاکە بڕاوە، حکومەتیش
لە هەوڵی چارەسەرکردن و گواستنەوەی هاوکاریدایە بۆ لێقەوماوانی رووداوەکە.
لای خۆشیەوە، وتەبێژی حكومەتی ئەفغانستان رایگەیاند، بەهۆی بارانەکەوە کارەبا
و پەیوەندی ناوچەکە پچڕاوە و هێشتا زیانەکان بە تەواوی نەزانراون.
ئەوەشی خستووەتە روو، بەهۆی بەهێزی بارانەکە و هەبووی رەشەبا لەسەر رێگای سەرەکی کابول - بەلخ لە پارێزگای
باغلانی باکووری ئەو وڵاتە، پاسێک وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.