سەردێڕ:

شەوێکی پڕ بەخت بۆ ترەمپ؛ بێتاوانی سەلمێنرا و کاندیدبوونیشی یەکلایی بووەوە

PM:11:12:15/07/2024

3612 جار خوێندراوەتەوە

بریکاری دادوەری دۆسیەیی گەندەڵی سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، سەرجەم بەڵگەکانی لە بەڵگەنامەیەکی نهێنیدا پەیوەست بەبێتاوانی دۆناڵد ترەمپی ئاشکراکرد. هاوکات ترەمپ وەک کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی دیاریکرا.


ئەمڕۆ دووشەممە، ئایلین کانۆن، دادوەری باڵای پەیوەست بە داواکاری تێوەگلانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دوای ئاشکرابوونی بەڵگەنامەکان، داواکاری پارێزەرێک سەبارەت بە دۆسیەی گەندەڵی و تێوەگلانی ئەو سەرۆکە هەڵدەوەشێنێتەوە.

لەلایەیەکی دیکەشەوە پارێزەرانی دۆسیەکەی ترەمپ رایانگەیاند، جاک سمیس راوێژکار و لێکۆڵەری تایبەت بە دۆسیەی گەندەڵی و پێشێلکارییەکانی ترەمپ، بە پێشێلکردنی بڕگەی دامەزراندنەکانی دەستوور بە شێوەیەکی نایاسایی سکاڵای کردووە.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، وەزارەتی داد بەشێوەیەکی نایاسایی پارەی بۆ نوسینەگەکەی سمیس دابین کردووە تاوەکو ئەو نوسینگەیە هەڵبستێت بە زەقکردنەوەی ٣٧ دۆسیەی گەندەڵی دۆناڵد ترەمپ. 

هاوکات، ئەمشەو کاندیدبوونی دۆناڵد ترەمپ بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا لەلایەن کۆمارییەکانەوە یەکلایی بووەوە.













گەلەری