سەردێڕ:

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس: کاتی کۆتاییهاتنی جەنگی غەززە هاتووە

PM:08:59:13/07/2024

876 جار خوێندراوەتەوە

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، کاتی کۆتایی هاتنی ململانێکانی غەززە هاتووە، داواش لە لایەنەکان دەکات بگەنە رێککەوتن.


ئەمڕۆ شەممە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس ئاماژەی بەوە کردووە، کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە جەنگە ترسناکەکەی کەرتی غەززە بهێنرێت و دەبێت لایەنەکان ئازایەتی سیاسی و ئیرادەی سیاسی نیشان بدەن بۆ ئەوەی دواجار بگەنە رێککەوتن.

باسی لەوەش کرد، پێویستە ئەم پڕۆسەیە بە ئاگربەستی دەستبەجێ و ئازادکردنی بێ مەرجی سەرجەم بارمتەکان دەستپێبکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ هەینی ١٢ـی تەمموز، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئیسرائیل و حەماس لەسەر چوارچێوەی رێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە و ئاڵوگۆڕی بارمتەکان رێککەوتوون.

جەنگی غەززە پێی ناوەتە مانگی دەیەمەوە و تا ئێستاش نزیکەى ٤٠ هەزار فەڵەستینى و نزیکەى هەزار و ٥٠٠ ئیسرائیلى گیانیان لەدەستداوە، چەند جارێکیش ئاگربەستى کاتى راگەیەنراوە، هاوکات هەریەک لە حەماس و ئیسرائیلیش یەکتر بە شکستپێهنانى دانوستانەکانى راگرتنى شەڕەکە تۆمەتبار دەکەن.













گەلەری