AM:11:29:12/07/2024
1676 جار خوێندراوەتەوە
پاسەوانی کەناراوەکانی فەڕەنسا رایگەیاند، بەلەمێک کە زیاتر لە ٦٧ کۆچبەری تێدا بووە لە کەناڵی ئینگلیز لە نزیک شاری بۆڵۆن وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە چوار کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ هەینی، پاسەوانی کەناراوەکانی فەڕەنسا لە راگەیاندراوێکدا باسی لەوە کردووە، بەلەمێک کە زیاتر ٦٧ کۆچبەری تێدا بووە لە کەناڵی ئینگلیز لە نزیک شاری بۆڵۆن وەرگەڕاوە و توانیویانە ٦٣ کۆچبەر رزگار بکەن.
ئاماژەی
بەوەش کردووە، چوار لە کۆچبەرەکان دوای ئەوەی رزگارکراون بەهۆی خراپی باری
تەندروستیانەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو کۆچبەرانەشی رزگارکراون براونەتە
نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
بەپێی
دواین ئامارەکانی بەریتانیا لە ڕۆژی سێشەممەی
ئەم هەفتەیە ٤١٩ کەس بە شەش بەلەم گەشتەیان بەکەناڵەکەدا کردووە لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا
و لە ساڵی حەوت مانگی ئەمساڵدا ١٤ هەزار و ٥٨ کۆچبەر بە کەناڵەکەدا کۆچیان کردووە.