سەردێڕ:

لە مانگی رابردوودا؛ عێراق چوارەم گەورەترین هەناردەکاری نەوت بووە بۆ چین

PM:03:43:09/07/2024

844 جار خوێندراوەتەوە

ناوەندی کارگێڕی گومرگی چین رایگەیاند، لە ماوەی مانگی حوزەیرانی رابردوودا، عێراق چوارەم گەورەترین هەناردەکاری نەوت بووە بۆ چین، بەوپێیەی زیاتر لە نۆ ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی چین کراوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، ناوەندی کارگێڕی گومرگی چین راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ چین لە ماوەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا نۆ ملیۆن و ٧٩٦ هەزار بەرمیل بووە، بەوەش ریزبەندی چوارەم گەورەترین هەناردەکاری نەوتی بۆ چین بەدەست هێناوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، رێژەکە بەراورد بە مانگی پێشووتر (ئایار) کە تێیدا پێنج ملیۆن و ١٠٢ هەزار بەرمیل نەوت لەلایەن عێراقەوە هەناردەی چین کراوە، بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

باس لەوەش کراوە، بەراورد بە هەمام مانگی ساڵی ٢٠٢٣، ئاستی هەناردەکردنی نەوت لە عێراقەوە بۆ چین ٧٢.١٪ زیادی کردووە، کە تێیدا ئاستی هەناردەکردنی نەوت پێنج ملیۆن و ٦٩٤ هەزار بەرمیل بووە.

ئەوەش خراوەتە روو، مالیزیا بە پلەی یەکەم دێت لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی کە لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا زۆرترین نەوتی هەناردەی چین کردووە، سعودیە بە پلەی دووەم و رووسیاش لە پلەی سێیەمدا دێت.













گەلەری