سەردێڕ:

رۆژنامەی تەلەگراف: ئەسما ئەسەد بەهۆی شێرپەنجەی خوێنەوە لەژێر چاودێری چڕ دایە

AM:09:29:26/12/2024

1880 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی تەلەگراف بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەسما ئەسەد بەهۆی شێرپەنجەی خوێنەوە رەوانەی نەخۆشخانە کرا و لە ئێستادا لەژێر چاودێری چڕ دایە، وتیشی بەپێی پشکنینە پزیشکییەکان ئەگەری مانەوەی لە ژیان لەسەدا ٥٠ یە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤رۆژنامەی تەلەگراف لە زاری سەرچاوەی نزیک لە بنەماڵەی ئەسما ئەسەدەوە رایگەیاند، ئەسما بۆ ئەوەی نەخۆشیەکەی تووشی هیچ هەوکردنێک نەبێت لە ژورێکدا بە تەنهایە و هاتوچۆکردنی بۆلای قەدەغە کراوە.

سەرچاوەکان ئەوەشیان بە رۆژنامەکە وتووە، فەواز ئەخراس باوکی ئەسما لە مۆسکۆ چاودێری کچەکەی دەکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، سەرۆکایەتی پێشتری کۆماری سوریا لە مانگی پێنجی ئەمساڵدا ڕایگەیاند، ئەسما ئەسەد تووشی شێرپەنجەی خوێن بووە، کە جۆرێکی شێرپەنجەیە و کاریگەری لەسەر مۆخی ئێسک و خوێن هەیە.

باسیان لەوەشکرد، ساڵی ٢٠١٨ ئەسما توشی شێرپەنجەی مەمک بووە و دوای ساڵێک لە وەرگرتنی چارەسەر لە مانگی هەشتی ٢٠١٩ چاک بووبووەوە.













گەلەری