سەردێڕ:

هەفتەی داهاتوو چارەنووسی مانەوەی بایدن لە پۆستەکەیدا دیاری دەکات

PM:11:43:08/07/2024

2148 جار خوێندراوەتەوە

وادەی هەڵبژاردنی گشتی ئەمریکا نزیکبووەتەوە، چارەنووسی سیاسی بایدن بەستراوەتەوە بە دوو رۆژی کۆبوونەوەی ناتۆ لەبارەی پرسی گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وهەنگاوەکانیان، هەر بڕیارێک لەو کۆبوونەوەیەدا چارەنوسی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەگۆڕێت.


بەگوێرەی میدیا جیهانییەکان، لەم هەفتەیەدا جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەستبە هەنگاونان دەکات بۆ ناو پرۆسەیەکی چارەنوسسازی سیاسی و بەدیاریکراویش لە ناوەڕاستی بانگەشەی هەڵبژاردندا کە هەوڵی مانەوەی دەدات لە پۆستەکەیدا.

دوای ئەوەی جۆ بایدن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ دیبەتێکی سیاسیان لەبارەی دەستکەوتە سیاسییەکانیان ئەنجامدا و بەگوێرەی رای بینەران، بایدن هیلاکبووە و نەیتوانیوە لە ترەمپ بباتەوە و شیاوی بوون بە سەرۆک نییە بەهۆی تەمەنیەوە.

لەبەرامبەردا، بایدن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی پارتەکەیدا رایگەیاند، سەرەڕای قسە و باسەکان لە رۆژنامەکان و پێگەکانی دیکە، بەڵام ئیرادەی ئەو بەهێزە بۆ بەردەوامبوون لە کێبڕکێی بوون بە سەرۆکی ئەمریکا.

هاوکات لە نامەیەکدا بۆ پەرلەمانتارانی پارتەکەی ئەوەی خستووەتەڕوو، کە کاتی ئەوە هاتووە یەکبگرن و وەک پارتێکی یەکگرتوو هەنگاو بنێن و دۆناڵد ترەمپ لە خۆ کاندید کردن دووربخەنەوە.

هەفتەی سیاسی جۆ بایدن دەستپێدەکات؟

بایدن کە لە دوای راگەیاندنی کاندیدبوونی بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی خۆی لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣ـەوە بەم شێوەیە نەبینراوە، وە بەنیازە لە ١٢ـی تەمموزی ئەمساڵ گەشتەکانی بۆ میشیگان و دواتر لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا بۆ ویلایەتی تەکساس و نیڤادا ئەنجام بدات.

هەروەها بایدن میوانداری کۆبوونەوەیەکی ناتۆ دەکات لە واشنتۆن لە رۆژی سێشەممە تا پێنجشەممە بە بۆنەی ٧٥ ساڵەی دامەزراندنی ناتۆ و لە میوانداریەکەشدا باس لە هەنگاوەکانی ناتۆ دەکرێت بۆ کۆنترۆڵکردنی هەوڵی جیهانی و ئاسایشی جیهان.

بایدن هەوڵی زۆر دەدات بۆ ئەوەی بە وزە و پڕ لە جۆش و خرۆشەوە دەربکەوێت بەرامبەر بە گەلی ئەمریکا، وە ڕۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیە وتارێکی بێ ئامادەکاری پێشکەش کردبوو لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا کە یەکێکە لە ویلایەتە یەکلاکەرەوەکانی هەڵبژاردنەکانی مانگی ١١ـی ئەمساڵی ئەمریکا.













گەلەری