سەردێڕ:

ژاپۆن پارەیەکی سێ رەهەندی دروست دەکات بۆ رێگریکردن لە ساختەکاری

PM:10:47:07/07/2024

1500 جار خوێندراوەتەوە

ژاپۆن دەستیکرد بە بڵاوکردنەوەی یەکەمین دراوی نوێی خۆی لە ماوەی ٢٠ ساڵدا، کە وێنەی سێ رەهەندی دامەزرێنەرانی دامەزراوە دارایی و پەروەردەییەکانی ژنان لەخۆدەگرێت، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ بێهیواکردنی ساختەکاران.


بەپێی راپۆرتێکی "رۆیتەرز"، لەسەر دراوەکە نەخشێکی چاپکراوی سێ رەهەندی بەکاردەهێنن و بەمەش رێگر دەبن لە بەجێهێنانی هەر کارێکی ساختەکاری بۆ دراوەکە، بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیایەک کە نووسینگەی نیشتمانی چاپی ژاپۆن دەڵێت یەکەمین لە جیهاندا بۆ چاپکردنی پارەی کاغەز.

فومیۆ کیشیدا، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن لە ئاهەنگێکدا وتی، هەنگاوەکە لە کاتێکدا دێت کە ئابووری بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ دەیەدا دەچێتە قۆناغێکی گەشەسەندووەوە.

لە کاتێکدا کیشیدا باسی نوێترین تەکنەلۆژیای کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی ساختەکاری، بەڵام ساختەکاری لە ژاپۆن کێشەیەکی گەورە نییە، ئامارەکان تەنها ٦٨١ دراوی ساختەیان لە ساڵی ٢٠٢٣دا دەستنیشانیان کردووە، دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە لە بەرزترین ئاستی تۆمارکراو کە لە ساڵی ٢٠٠٤دا ٢٥ هەزار و ٨٥٨ دراو بوو.













گەلەری