PM:04:39:06/07/2024
4448 جار خوێندراوەتەوە
کچێکی رووسی تەمەن ٢٤ ساڵ تووشی شۆک دەبێت، کاتێک بۆی دەردەکەوێت کە لە ساڵی ٢٠٢٢ـەوە لەگەڵ هاوڵاتییەکی میسڕی بەناوی "مستەفا" هاوسەرگیری کردووە، بەبێ ئەوەی خۆی ئاگادار بێت.
میدیا جیهانییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کچێکی رووسی کە دانیشتووی شاری سانت پترسبۆرگی رووسیایە، دوای چەند ساڵێک لە ونبوونی پاسپۆرتەکەی، بڕیاریداوە بەڵگەنامەی نوێی لەدایکبوون دەربکات.
ئەو کچە رووسیە لەو کاتەی دەست بە مامەڵەکانی دەرکردنی بەڵگەنامەی نوێی
لەدایکبوون دەکات، سەری دەسوڕمێت لەوەی کارمەندەکان داوای لێدەکەن که هاوسەرەکەی
لەگەڵ خۆی بهێنێت بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی دەرکردنی بڕوانامەی لەدایکبوونی نوێ.
کچەکە بەبێ ئەوەی خۆی ئاگادار بێت، لە ساڵی ٢٠٢٢ـەوە لەگەڵ هاوڵاتییەکی
میسڕی بەناوی "مستەفا" هاوسەرگیری کردووە، بەڵام دوای ئەوەی کچەکە راستی بابەتەکەی بۆ پۆلیس روون کردووەتەوه، دادگای
رووسیا هاوسەرگیرییەکەی هەڵوەشاندووەتەوە.