PM:05:32:04/07/2024
11336 جار خوێندراوەتەوە
بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لەمەودوا گەشتیاران دەتوانن لە پەنجەرەکانی کۆمپانیا رێگەپێدراوەکان و بانکەکانی نێو فڕۆکەخانەکانەوە دۆلار بە نرخی فەرمی وەربگرن. دەشڵێت، "ئامانج لەم هەنگاوە ئەوەیە گەشتیارانی راستەقینە دۆلار بە نرخی فەرمی وەربگرن".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، لە ١٤ـی ئەم مانگەوە گەشتیاران دەتوانن لە پەنجەرەکانی کۆمپانیا رێگەپێدراوەکان و بانکەکانی نێو فڕۆکەخانەکانەوە دۆلار بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی وەربگرن.
ئەوەشی خستووەتە روو، پڕۆسەکە بەجۆرێکە،
گەشتیاران پێش گەشتەکەیان سەردانی پەنجەرەکانی پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی لە بانک
و کۆمپانیا رێگەپێدراوەکان دەکات و پسوڵەیەکی پێدەدەن و لە فڕۆکەخانەکان لە پەنجەرەی
ئەو کۆمپانیا و بانکانە دۆلار بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی وەربگرن.
باسی لەوەش کردووە، بەر لە جێهێشتنی
فڕۆکەخانە، گەشتیارەکە پارەکەی پێ دەدرێت چونکە ئەو پەنجەرانە ٢٤ کاتژمێر لە
فڕۆکەخانەکاندا بوونیان هەیە و خزمەتی گەشتیاران دەکەن.