سەردێڕ:

کۆشکی سپی: بایدن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ناکشێتەوە

PM:11:36:03/07/2024

1608 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، سەرجەم ئەو هەواڵانەی کە باس لە کشانەوەی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا کاندیدی دیموکراتییەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەکەن دوورن لە راستییەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، کارین جان پییەر وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنفراسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا لەگەڵ هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندایە و بە نیازی کشانەوە نیە.

ئاماژەی بەوەش کرد، سەرجەم ئەو هەواڵانەی بڵاو دەکرێنەوە کە گوایە بایدن دەیەوێت بکشێتەوە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دوورن لە راستییەوە.

هاوکات، بەگوێرەی راپرسییەک، ٧٥٪ـی دەنگدەرانى ئەمریکا لەگەڵ کشانەوەى جۆ بایدنی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا و کاندیدی دیموکراتەکانن لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى وڵاتەکە، بەوپێیەی لە دیبەیتەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان، شکستی هێناوە.

بڕیارە لە ٥ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوە بچێت و جۆ بایدن سەرۆکی ئێستای ئەمریکا کاندیدی دیموراتەکانە و دۆناڵد جەی ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کاندیدی کۆمارییەکانە بۆ کورسی سەرۆکی ئەمریکا.













گەلەری