بە گوێرەی راپۆرتێکی ماڵپەڕی "روسیا تودەی"، دایک و باوک دەتوانن رێگری لە بەرزبوونەوەی کێشەی قەڵەوی منداڵان بگرن بە پەیڕەوکردنی رێکارێکی سادەی خۆراکی.
خۆراکی باوک و خووی خواردنەوە دەتوانێت کاریگەری لەسەر تەندروستی منداڵەکەی هەبێت، بۆیە بەپێی توێژینەوە نوێیەکە توێژەران پێشنیاری ئەوە دەکەن دایکان و باوکان رۆژانە تەواوکەری زەیتی ماسی بخۆن بۆ کەمکردنەوەی مەترسی قەڵەوی لە نەوەکانیاندا، هەرچەندە هەندێک لە توێژەران ئەنجامی ئەم توێژینەوەیەیان خستۆتە ژێر پرسیارەوە.
بەگوێرەی ئاماری
رێکخراوی تەندروستی جیهانی، ژمارەی ئەو گەنجانەی تەمەنیان لە نێوان پێنج بۆ ١٩ ساڵدایە
کە بەدەست قەڵەویەوە دەناڵێنن، لە ٣١ ملیۆن کەس لە ساڵی ١٩٩٠ بۆ ١٦٠ ملیۆن لە ساڵی
٢٠٢٢ بەرزبووەتەوە.
توێژەران لە
توێژینەوەکەدا بۆ ئەوەی بزانن ئایا خۆراکی دایک و باوک دەتوانێت کاریگەری لەسەر تەندروستی
نەوەکان هەبێت، خۆراکێکی چەورییان بە مشکی نێر دا بە زیادکردنی زەیتی ماسی و بێ زیادکردنیشی، بۆیان دەرکەوت، بێچووەکانی ئەو نێرانەی زەیتی ماسییان خواردووە کێشیان
کەمترە و تەندروستی میتابۆلیکییان باشترە لە نەوەکانی ئەو باوکانەی کە زەیتی ماسییان
نەخواردووە.
کێشی زیاد دەبێتە
هۆی زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، هەر بۆیە لە ئێستا توێژەران سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە میکانیزمە
ئەگەرییەکان کە لە رێگەیانەوە گۆڕانکارییە خۆراکییەکان کاریگەرییان لەسەر سپێرم هەیە.