سەردێڕ:

هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئێران چووە خولى دووەم و بڕیارە هەینى داهاتوو ئەنجام بدرێت

AM:11:57:29/06/2024

1468 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگه‌یاند، پڕۆسەی هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری وڵاته‌كه‌ بەهۆی کەمی دەنگی کاندیدەکانەوە ده‌چێته خولی دووەمەوە و هەینی داهاتوو ئەنجامدەدرێت.


وەزارەتى ناوخۆى ئێران رایگەیاند، بەهۆى ئەوەى هیچ یەکێک لە کاندیدەکان نیوە زیاترى دەنگەکانیان بەدەستنەهێنا، هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەو وڵاتە چووە خولى دووەم و هەینى داهاتوو لە نێوان مەسعود پزیشکیان و سەعید جەلیلى ئەنجامدەدرێت و یەکێکیان دەبێتە سەرۆک کۆمار.

بەپێى ئەنجامە بەراییەکانی خولی یەکەم، مەسعود پزیشکیان کاندیدى ریفۆرمخوازەکان پێش رکابەرەکانى کەوتووە و لە ٢٤ ملیۆن دەنگى جیاکراوە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٠ ملیۆن دەنگى بەدەستهێناوە.

هاوکات، لەدواى تەواوبوونى هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران لە خولی یەکەم لە کاتژمێر ١٢ی شەوی رابردوو، راستەوخۆ دەستکرا بە جیاکردنەوەى دەنگەکان و زیاتر لە ٢٤ ملیۆن دەنگ جیاکرایەوە.

مەسعود پزیشکیان کاندیدى ریفۆرمخوازەکان پێش سێ رکابەرەکەى دیکە لە بەرەى پارێزگاران کەوت و زیاتر لە ١٠ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دەنگى بەدەست هێناوە.













گەلەری