سەردێڕ:

گۆڕانکارینەکردن لە سیاسەتی دراو؛ چۆن کاریگەری لەسەر ئابووریی بەریتانیا هەبووە؟

PM:11:53:28/06/2024

2756 جار خوێندراوەتەوە

بەریتانیا لە پێشەنگی ئابوورییەوە بۆ ١٤ قەیرانی جیاواز، ماوەی ١٤ ساڵە ئابووری بەریتانیا بەبەردەوامی نزیکدەبێتەوە لە دەستەواژە نوێیەکان کە لە قەیرانی سامانی سروشتییەوە دەست پێ دەکات بۆ قەیرانی لەدایکبوون بەهۆی بەرزی رێژەی بێکارییەوە.


بەریتانیا لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٩ـەوە بە گشتی بەدەست هەڵاوسان و گۆڕانکارییە ئابوورییەکانەوە دەناڵێنێت، بەڵام بە دیاریکراوی لە ساڵی ٢٠١٠ـەوە یەکەم هەنگاوی بەریتانیا بەڕووی قەیرانەکانەوە دەست پێ دەکات، کە بە ١٤ـەی ئابووری ناسراوە.

١٤ـی ئابووری؛ دەستەواژەیەکی ئابوورییە کە بەکاردێت بۆ ١٤ ساڵی مانەوەی لە بەریتانیا لە قەیران و رێژەی هەڵاوسانی بەرزدا، ئەمەش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکی سیاسی و ئابووری و چەندان رێکاری دەسەڵات کە بوونەتە هۆی تێکدانی ئاڕاستەی رێکارەکانی بانکی ناوەندی.

قەیرانی دارایی کەی سەری هەڵدا؛

ئابووریی بەریتانیا لە ماوەی ساڵی ٢٠٠٧-٢٠٠٩ کە بە قەیرانی ئابووری و بازاڕە داراییەکانی جیهان دادەندرێت، خۆی بە بەرزی هێشتەوە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٠ـەوە ئابووری بەریتانیا سست بووە، کاتێک پارتی پارێزگاران لە سەردەمی دەیڤید کامیرۆن سەرۆکی پێشووی بەریتانیا چوونە ناو حکومەت و شانەکانی بانکی ناوەندییەوە.

دەستپێکی قەیرانی ژیان لە بەریتانیا؛

لەگەڵ دەستبەکاربوونی دەیڤد کامیرۆن سەرۆکی پێشووی بەریتانیا، هەڵاوسان لە کەرەستەی خۆراکی و پیشەسازی سەری هەڵدا کە وایکرد، شارەزایانی ئابووری دەستەواژەی " قەیرانی ژیان" بۆ دەستپێکی قەیرانی بەریتانیا بەکاربهێنن.

بەریتانیا لەگەڵ دەستپێکی قەیرانی ژیاندا، دەیان هەڵەی ئابووری ئەنجامدا بەتایبەت، جیاکردنەوەی سیستمی دارایی و باج لە یەکتر ئەوەش وایکرد کە باج لەسەر هاوڵاتیانی بەریتانیا زۆر زیاتربێت و دەیان جۆری باج بەسەر دانیشتوانی بەریتانیادا سەپێندرا.

کەرتی وەبەرهێنان لە وەبەرهێنانەوە بۆ گواستنەوە؛

بارستاییەکی گەورەی قەیرانەکە لە ماوەی ١٤ ساڵی رابردوودا، بەرزکردنەوەی باج بوو لەسەر وەبەرهێنەرانی بەریتانیا کە ئەوەش وایکرد، ئاستی وەبەرهێنانی ناوخۆی بەریتانیا بە رێژەیەکی زۆر دەست بە دابەزین بکات و ببێتە وڵاتێکی هاوردەکاری کاڵا سەرەکییەکان.

کەرتی وەبەرهێنان لە ساڵی ٢٠١٠ بۆ ساڵی ٢٠١٦ بەرێژەی ١٤.١٪ دووچاری قەیران بوو، کە ئەوەش بووەهۆی دابەزینی هێزی دراوی ئەو وڵاتەوە لەلایەن باجدەرانەوە.

شکاندنەوەی داهاتەکان بۆ خەرجییەکان؛

لەماوەی ساڵی ١٩٥٠ تا ساڵی ٢٠٠٧، لە بەریتانیا داهاتی تاکەکەسی بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بە رێژەیەک کە خێزانەکان پاڵپشتی دارایی فراوانی بەریتانیا بوون، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٠ـەوە بەهۆی سیاسەتی حکومەتی ئەو کاتی بەریتانیا دەستی بە دابەزین کرد و لە ئێستاشدا داهات لە خەرجییە گشتییەکان کەمترە.

ئەوەش وایکردووە، مووچەی کرێکاران و فەرمانبەران بەرز نەکرێتەوە و دوابکەوێت لەکاتی خۆیدا، بەهۆی پاڵپشتی نەکردنی سیاسەتێکی نوێی درایی ئەو وڵاتەوە.

فشاری خەرجییە گشتییەکان بۆ قەیرانە ئابوورییەکان؛

دوای فراوانبوونی قەیرانی ئابووریی ژیان، قەیرانی وزە و سامانی سروشتی، خۆراک و ماددە خۆراکییەکان، کێڵگە پەلەوەرییەکان، بەرهەمی ئاژەڵ و شیرەمەنی، کشتوکاڵ دەستیان بە دابەزینی گشتی کرد بەهۆی بەرزبوونەوەی خەرجی گشتی ئەو وڵاتەوە، لەو کاتەشدا قەیرانی لەدایکبوون سەری هەڵدا.

قەیرانی لەدایکبوون بووە دەستەواژە نوێیەکەی ئابووریی بەریتانیا، بەڕێژەیەک هەڵاوسان بەرزبووەوە بۆ زیاتر لە ١٥٪ـەوە و ئەوەش وایکرد داهاتی تاکەکەسی روو لە دابەزین بکات و بەهۆیەوە رێژەی لەدایکبوون لە ئاستی ستانداردی گەشەسەندنی جیهان زۆر کەمتر بوو.

لە ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢٣، ئاستی هەڵاوسان لە نرخی کەرەستە خۆراکییەکان و وزە لە بەریتانیا دەستیان بە بەرزبوونەوە کرد بۆ ١٩.٨٪ـی تێکڕای ئابووری.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەریتانیا ماوەی ١٤ ساڵە گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی لە سیاسەتی دراودا نەکردووە ئەوەش بووەتە هۆی فراوانبوون و زیادبوونی قەیرانەکان لەسەر دانیشتوانی بەریتانیا.

ماوەی ١٤ ساڵیشە، پارتی پارێزگاران دەسەڵاتداری ئەو وڵاتەن و لەگەڵ دەستپێکی حکومڕانیان، لە بەریتانیا قەیرانە یەک لە دوای یەکەکان سەری هەڵداوە و تا ئێستاش چارەسەر نەکراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە هەڵبژاردنی هەفتەی داهاتوودا پارتی کرێکاران سەربکەون، ئەوەش وادەکات گۆڕانکاری لە سیاسەتی دراوی ئەو وڵاتەدا رووبدات و دەست بە کەمکردنەوەی کاریگەری قەیرانەکان بکرێت.













گەلەری