مارینی پێنج ئەو هێلیکۆپتەری کە تایبەتە بە کۆشکی سپی و ساڵانێکی زۆریشە لە لایەن سەرۆکە جیاوازەکانی ئەمریکاوە وەک قەڵغانێک بۆ پاراستنی گیانیان لە کاتی گەشتدا بەکاری دەهێنن.
هێلیکۆپتەری مارینی پێنج بە بەکارهێنانی پێشکەوتووترین کەرەستەو ئامێر دروست کراوە و هیچ فڕۆکەیەکی سەردەم نەیتوانیوە تەواوی تایبەتمەندی ئەم فڕۆکەیە لە خۆی کۆبکاتەوە.
هەلیکۆپتەرەکە هەموو کاتێک ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەى هەر هێرشێک کە بکرێتەسەرى
و پێشوەختە دەتوانێت بە تیشکى لەیزەر هەر تەنێکى بسوتێنێت، کە بیەوێت هێرشى بکاتە سەر، وەک موشەک و هێلیکۆپتەر و فڕۆکەى جەنگى کاردەکات.
لەگەل ئەوەشدا، هێلیکۆپتەرەکە تایبەتمەندە بە هەڵگری شەپۆلی کارۆموگناتیسی تیشکی
ژێرسوور کە فڕۆکەکە بەتەواوەتی دەپارێزێت وتەواوی زانیاری و ئاڕاستەی فڕینەکەشی لە ڕێگەی بەستنی بە مانگی دەستکردەوە
دیاری دەکرێت و لەکاتی فڕینیدا بە ئاڕاستەیەکی هەڵە یاخود ونبوونی بە ئاسانی شوێنەکەی
دیاری دەکاتەوە و کاتژمێرێکدا دەتوانێت زیاتر لە ٢٤١ کیلۆمەتر ببرێت.
تایبەتمەندیەکی دیکەی ئەم هێلیکۆپتەرە ڕێگریکردنیەتی لە هەر شەپۆلێکی دەنگی
دەرەکی بۆ ناوەوەی بۆیە زۆرجاریش سەرۆکەکانی ئەمریکا پەیوەندیە تایبەت و گرنگەکانیان
لەم فڕۆکەدا ئەنجام دەدەن لە ئەگەری دزەپێکردنی هەر زانیاریەکی تایبەت.
لە رابردوودا هەر یەکە لە باراک ئۆباما،
دۆناڵد ترهمپ، جۆرج دبلیو بوش، بیل کلینتۆن، جیمی کارتەر، جۆن کێنەدی، ڕیچارد نیکسۆن،
لیندۆن بی جۆنسۆن و چەندان سەرۆکی دیکەی ئەمریکا فڕۆکەکەیان بەکارهێناوە.
فڕۆکەکە لە ئێستاشدا تایبەتکراوە بە گواستنەوەی جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکاو لەکاتی
گەشتکردنی فڕۆکەکەدا بەیاوەری چوار فڕۆکەی هاوشێوە کە نازانرێت سەرۆک لەکام لەو پێنج
فڕۆکەدایە گەشت دەکات.
فڕۆکەی مارین یەک بۆیەکەم جار لە ساڵی ١٩٥٧ بەکار هاتووەو ساڵ بە ساڵ گۆڕانکاری
و تایبەتمەندی نوێی بۆ زیادکراوە.