سەردێڕ:

ژاپۆن چەند باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونى رووخاند تاوەکو هاوڵاتییان دیمەنی شاخەکان ببینن

PM:11:59:25/06/2024

8616 جار خوێندراوەتەوە

بۆ بینینى شاخی فوجی، ژاپۆن چەند شوقەیەکى نیشتەجێبوونى ژمارەیەک باڵەخانەی لابرد، بۆ ئەوەى هاوڵاتییان هەموو کات دیمەنى شاخەکە ببین. بەپێچەوانەى دەسەڵاتى هەرێمەوە، کە لە سلێمانى شاخەکان تەخت دەکەن بۆ ئەوەى بیکەن بە شوقە و ڤێلا بۆ حزب.


لە تۆکیۆی پایتەختى ژاپۆن حکومەت هەستاوە بە رووخاندنی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون، لەبەرئەوەی دانیشتووانی ناوچەکە ناڕەزایەتیان دەربڕیوە لەسەر ئەوەی باڵەخانەکە دیمەنەکانی شاخی فوجی داپۆشیوە و ناتوانن بیبینن.

باڵەخانەکە لە ١٠ نهۆم پێکدێت و لەسەر شەقامی فوجی دروستکراوە کە بووەتە هۆی ئەوەی گەشتیاران و دانیشتووانی ناوچەکە نەتوانن شاخەکە ببینن، ئەوەش ناڕەزایەتی زۆری هاوڵاتییانی ژاپۆنی بەدوای خۆیدا هێنا و لە سۆشیاڵ میدیاکاندا چەندین تەنز و کاریکاتێریان لەسەر دروستکرد و چەندین چالاکوان و ڤلۆگەر ڤیدیۆی تەنزئامێزیان لەسەر بڵاوکردەوە.
لەبەر
ئەو هۆکارە، مانگێک پێش ئەوەی دابەش بکرێت بەسەر کڕیاراندا بڕیاری رووخاندنی دەرکرا و کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکە قەرەبووی کڕیاران دەکاتەوە کە نرخی هەر شوقەیەک بە ٤٤٥ تا ٦٣٦ هەزار دۆلار دەخەمڵێنرێت، کۆمپانیاکەش بێجگە لە قەرەبووکردنەوە، داواى لێبوردنیشى لە کڕیارەکان و خەڵک کرد.

شاخی فوجی بە یەکێک لە شوێنە گرنگە گەشتیارییەکانی تۆکیۆ دادەنرێت و ١٠٠ کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای تۆکیۆ دوورە، پێی دەوترێت فوجی سان و بە بەرزی سێ هەزار و ٧٧٦ مەتر بەرزترین لوتکەی وڵاتەکەیە. لەم ساڵانەی دواییدا بووەتە جێگای سەردانیکردنی گەشتیاران و رێکخراوى یونسکۆش وەک شوێنێکى مێژوویی و پڕ لە پاشماوەی دێرین ناوى هێناوە.

لە بەرامبەردا و لە هەرێمی کوردستان و بە دیاریکراوی لە شاری سلێمانی، لەلایەن کۆمپانیایەکی یەکێتیەوە شاخی گۆیژە و بەشێوەیەکی زۆر نابەرپرسانە دەڕوخێنرێت، لەپێناو دروستکردنی چەند باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون.

هاوکات، کاتێک چالاکوانان و رۆشنبیرانی سلێمانی هەستان بە کەمپین و دەربڕینی نارەزایەتی لەسەر رووخاندنی شاخەکە، بەشێوەیەکی توند هێرشکرایە سەریان و ئێستاش سەربارى ناڕەزایەتى زۆرى خەڵک و چالاکوانان، یەکێتى بەردەوامە لە فرۆشتن و تەختکردنى شاخەکانى دەوروبەرى سلێمانى.
Thanks, tourists. Views of Mount Fuji are now blocked. - The Japan TimesMount Fuji: why a small Japanese town is hiding the big tourist hotspot | Japan | The Guardian













گەلەری