PM:04:08:25/06/2024
1996 جار خوێندراوەتەوە
دامەزرێنەری سایتی ویکلیکس دوای پێنج ساڵ لە دەستگیرکردنی لەلایەن بەریتانیاوە ئازاد کرا و گەڕێندرایەوە ئوسترالیا.
جولیان ئاسانژ دامەزرێنەری سایتی ویکلیکس دوای ئەوەی بەتۆمەتی هەوڵدان و بڵاوکردنەوەی زانیاری نهێنی سەربازی ئەمریکا تۆمەتبار کرا، لەلایەن بەریتانیاوە دەستگیرکراو و ماوەی پێنج ساڵ لە زیندان مایەوە، بەڵام دوای ئەوەی لەگەڵ دادگای ئەمریکا رێککەوت، بڕیار درا بە ئازادکردنی و گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی خۆی کە ئوسترایایە.
بەپێی رێککەوتنەکەی
جولیان و ئەمریکا، جولیان دانی بەوەدا ناوە کە هەوڵی داوە بۆ بەدەستهێنانی زانیاری
نهێنی ئەمریکا و بڵاوکردنەوەی، لەبەر ئەو هۆکارەش ماوەی ١٤ ساڵە ئوسترالیا و ئەمریکا
لە ململانێدان.
ئەوەش دوای ئەوە
هات، جولیان ئاسانژ كە تۆمەتبار بوو بە بڵاوكردنەوەی سەدان هەزار بەڵگەنامەی نهێنیی
ئەمریكاو بەشێكی ئەو بەڵگەنامانە لەسەر هەرێمی كوردستان و حزبە سیاسییەكانی بوو، لەسەر
ئەو تۆمەتانەیش ئاڕاستەی كراوە، بڕیار بوو دادگای ماوەی ٦٢ مانگ زیندانیی بەسەر
ئاسانژدا بسەپێنێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەم ماوەی زیندانیكردنی لە لەندەن بەسەر بردووە،
بۆیە ئازاد کرا و گەرایەوە بۆ ئوسترالیا.