سەردێڕ:

روسیا ئەمریکا و ئۆکرانیا بە هێرشێک تۆمەتبار دەکات کە چوار گیانلەدەستدانی لێکەوتووەتەوە

AM:08:51:25/06/2024

1156 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی رۆژی ٢٣ـی ئەم مانگە بەهۆی هێرشی مووشەکییەوە بۆ سەر شاری سیڤاستۆپۆل لە نیمچە دورگەی کریمیا، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٥٠ کەسیش بریندار بوون، وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، گومانیان نیە لە تێوەگلانی ئەمریکا و ئۆکرانیا لەو هێرشە.


سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، ئەو چەکە ئەمریکییانەی کە ئەمریکا دابینی دەکات بۆ کیێڤ، ناتوانرێت بەبێ بەشداری راستەوخۆی سوپای ئەمریکا بەکاربهێنرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، گومانیان نیە لە تێوەگلانی ئەمریکا و ئۆکرانیا لەو هێرشە مووشەکییەی بۆ سەر شاری سیڤاستۆپۆل ئەنجام درا و تێیدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٥٠ کەسیش بریندار بوون.

پێشتریش، حکومەتی روسیا رایگەیاند، ئەو مووشەکانەی لەلایەن ئۆکرانیاوە ئاڕاستەی شاری سیڤاستۆپۆل کرا و بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس کە دوانیان منداڵ بوون، لەلایەن ئەمریکاوە بۆ ئۆکرانیا دابینکراوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، رۆژی ٢٣ـی حوزەیران وەزارەتی بەرگری روسیا باسی لەوە کرد، لە ئاسمانی شاری سیڤاستۆپۆل پێنج مووشەکیان خستووەتە خوارەوە و لایخۆشیەوە وەزارەتی تەندروستی روسیا رایگەیاند، بەهۆی ئەو مووشەکانەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا کە دوو کەسیان منداڵ بوون و زیاتر لە ١٥٠ کەسیش بریندار بوون.













گەلەری