سەردێڕ:

لە دوو ساڵی رابردوودا رێژەی لەدایکبوونی منداڵ لە سویسرا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە

PM:01:41:21/06/2024

1068 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی فیدڕاڵی سویسرا رایگەیاندووە، رێژەی لەدایکبوون لە دوو ساڵی رابردوودا لە سویسرا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، بەجۆرێک لە ساڵی رابردوودا تەنها ٨٠ هەزار منداڵ لە کۆی گشتی وڵاتەکەدا لەدایک بوون.


لە راگەیانراوێکدا نووسینگەی فیدڕاڵی سویسرا رایگەیاندووە، ساڵی رابردوو رێژەی منداڵ بۆ هەر ژنێک لە سویسرا گەیشتووەتە ١.٣٣ی جیهان، کە ئەوەش کەمترین رێژەی مێژووی سویسرایە و تەنها ٨٠ هەزار منداڵ لە سەرجەم وڵاتەکەدا لەدایک بوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تێکڕای ژمارەی منداڵ بۆ هەر ژنێک بۆ نزمترین ئاستی مێژووی دابەزیوە، لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢٢ رێژەکە ١.٣٩ بووە و لە ٢٠٢١یشدا رێژەکە ١.٥٢ بووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەوپێیە رێژەی لەدایکبوونی منداڵ لە دایکانی بە رەچەڵەک سویسری ٤.٢٪ کەمیکردووە، کە ئەوەش ٠.٨٪ی کەمترە بەراورد بە دایکانی دیکەی ئەوروپی.

لە راگەیانراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لەو منداڵانەی ساڵی رابردوو لە سویسرادا لەدایکبوون، ٥٦ هەزار و ١٠٠ منداڵیان سویسری بوون و ٢٣ هەزار و ٩٠٠ منداڵیشیان بە رەچەڵەک خەڵکی ناوچەکانی دیکەی ئەوروپا بوون.

باس لەوەش کراوە، تێکڕای تەمەنی دایکەکان لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٣١.٣ بووە و بەمەش دایکەکان لە تەمەنێکی درەنگتردا منداڵیان بووە بەراورد بە ساڵی پێش خۆی، کە لە ٢٠٢٢دا تێکڕای تەمەنی دایک ٣١.٢ بووە.













گەلەری