دوای تێپەڕبوونی ٨٤٧ رۆژ بەسەر جەنگی ئۆکرانیا و روسیا، جارێکی دیکە کۆشکی سپی پاڵپشتی خۆی بۆ دابینکردنی سیستمی بەرگری بۆ کیڤ دوپاتکردووە و رایگەیاند، کاری لە پێشینەیان دابینکردنی سیستمی بەرگری و دژە مووشەکدەبێت بۆ کیڤ.
جۆن کێربی وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، دووبارە گرنگی دەدەنەوە بەوەی کە گۆڕانکاری لە سیستمی هاوکارییەکانیان بکەن، بەهۆی ئەوەی کاری لەپێشینەیان پاڵپشتیکردنی ئۆکرانیا دەبێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، وەک ئەوەی کە
کاری لە پێشینەیان پاڵپشتیکردنی ئۆکرانیایە، هەڵدەستن بە دابینکردنی سیستمی بەرگری
و دژە مووشەکی ئاسمانی و چەندین مووشەکی دیکە لەجۆری ناسماس و پاتریۆت.
باسی لەوەش کرد، ئەو موشەک و سیستمە
بەرگریانە وەک هاوکاری دەدرێتە هەر وڵاتێک کە جەنگ بەرۆکی گرتووە، بەڵام لە ئێستادا
گۆڕانکاری کراوە و راستەوخۆ دەدرێتە ئۆکرانیا، چونکە ماوەیەکی زۆرە لە جەنگدایە و
زیانێکی گەورەی بەرکەوتووە.
لەبەرامبەریشدا ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی
سەرۆکی ئۆکرانیا لەبارەی هاوکارییەکانی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێکس
رایگەیاند، " زۆر سوپاسی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەکەم کە کاریلەپێسینەیان
دابینکردنی سیستمی بەرگری بووە بۆ ئۆکرانیا، چونکە پێویستمان بەچەکی نوێیە بۆ ئەوەی
وەڵامی روسیا بدەینەوە".
ئەوەش لە کاتێکدایە، کۆشکی سپی هەماهەنگێکی
سەرەکی ئۆکرانیایە، لە دوای شوباتی ٢٠٢٢ـەوەوە، بەتایبەتیش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی
سەربازیی وشکانی و ئاسمانی روسیا بۆ سەر
خاکی ئۆکرانیا، ئەمریکا بەبەهای زیاتر لە ٥١ ملیار دۆلار چەک و تەقەمەنی و سیستمی
بەرگری بۆ کیڤ دابینکردووە.