سەردێڕ:

ئۆکرانیا: شەوی رابردوو ١٩ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی روسیامان خستووەتە خوارەوە

PM:02:17:19/06/2024

1092 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگریی ئۆکرانیا رایگەیاند، شەوی رابردوو ١٩ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیایان خستووەتە خوارەوە کە لەلایەن روسیاوە ئاڕاستەی ناوچەکانی ئۆکرانیا کرابوون.


ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بەرگریی ئۆکرانیا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو روسیا ٢١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاڕاستەی ناوچەکانی ئۆکرانیا کردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، هێرشەکەش هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و توانیویانە بەسەرکەوتووی ١٩ فڕۆکەیان بخەنە خوارەوە.

لە ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٢، هێزەکانی رووسیا بە فەرمانی راستەوخۆی ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی رووسیا، هێرشیان بۆ سەر خاکی ئۆکرانیا دەست پێکرد، تا ئێستاش جەنگەکە بەردەوامە و بەهۆیەوە هەزاران کەس لە هەردوولا گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون، هاوکات ناردنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا لەلایەن وڵاتانی رۆژئاوا و بەتایبەت ئەمریکا بەردەوامن.













گەلەری