سەردێڕ:

یەکەم حاجیی کورد لە سعودیە گیانی لەدەستدا

PM:02:26:15/06/2024

32428 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی رایگەیاند، حاجییەکی کورد لە سعودیە و لە شاخی عەرەفە لەکاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجدا گیانی لەدەستداوە.


ئەمڕۆ شەممە، حاجییەکی کورد بەناوی رازییە لە سعودیە و لە شاخی عەرەفە لەکاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجدا گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئاماری میدیاکانی سعودیە، زیاتر لە دوو ملیۆن حاجی ئەمساڵ، فەریزەی حەجی ئەمساڵ ئەنجام دەدەن، کە ٣٣ هەزار و ٦٩٠ حاجی خەڵکی عێراقن و لەو ژمارەیەش چوار هەزار و ٦٨٥ یان نیشتەجێی هەرێمی کوردستانن.

ڕۆژێک بەر لە هاتنی جەژنی قوربان، حاجیانی ماڵی خودا ڕوو لە کێوی عەرەفات دەکەن بۆ ئەوەی گرنگتریتن ڕێوڕەسمەکانی حەج ئەنجامبدەن کە بە وەستانی عەرەفە ناودەبرێت.

حەج پێنجەم پایەیە لە پایەکانی ئیسلام و پێویستە لەسەر هەموو موسوڵمانێک ئەگەر توانای دارایی و جەستەیی هەبێت یەکجار لە تەمەنیدا ئەنجامی بدات.













گەلەری