وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، لە کۆی هەزار و ٤٥٢ پڕۆژەی تەواونەکراو ٥٠٪ـی پڕۆژەکان لەم ساڵدا تەواو کراون و بەردەوامیشن بۆ بەرزکردنەوەی رێژەکە.
عەبدولزەهرا هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەردەوامە لە چارەسەرکردنی دۆسیە وەلانراوەکانی پڕۆژەکان و دەستنیشانکردنی گرنگترین هۆکارەکانی دواکەوتنیان.
دەشڵێت، مەبەستیانە کە گرفتی پڕۆژە راگیراوەکان
لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراقدا چارەسەر بکەن.
باسی لەوەشکرد، ژمارەی پڕۆژە تەواونەکراوەکان لە
عێراق هەزار و ٤٥٢ پڕۆژەن و تاوەکو ئێستا سەرکەوتوو بوون لە چارەسەرکردنی گرفتی زیاتر
لە ٧٠٠ پڕۆژەدا.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، لە هەرێم ماوەی چەندین ساڵە بەردی بناغەی چەندەها پڕۆژە دانراوە، بەڵام
بە تەواونەکراوی جێهێڵراون و تەنانەت هەندێکیان دەست بە پڕۆژەکەش نەکراوە، پڕۆژەش
هەیە چەندین جار پارەی بۆ تەرخانکراوە و تەواو نەکراوە.