PM:03:16:26/12/2024
2264 جار خوێندراوەتەوە
بۆ یەکەمجار دواى روخانى رژێمى بەشار ئەسەد شاندێکى حکومەتى عێراق گەیشتە دیمەشقى پایتەختى سوریا و لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکى دیفاکتۆى سوریا کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویانکردەوە، شاندەکەى عێراق لەلایەن حەمید شەترى، سەرۆکى دەزگاى هەواڵگریی عێراقەوە سەرپەرشتى دەکرێت و لەگەڵ ئەحمەد شەرع و چەند بەرپرسێکى ئەمنى سوریادا گفتوگۆ دەکەن.
ئەمە لەکاتێکدا، دواى نزیکەى ٢٠ رۆژ لە روخانى رژیمى ئەسەد خەریکە پەیوەندییەکانى
بەغدا و دیمەشق دەچێتەوە دۆخى ئاسایی، بەتایبەتى دواى ئەوەى حکومەتى عێراق رایگەیاند،
رێز لە ئیرادەى گەلى سوریا دەگرن.