سەردێڕ:

بە بەهای پێنج ملیار دینار؛ حکومەتی عێراق ئالیکی بێبەرامبەر بۆ ئاژەڵداران دابین دەکات

PM:09:05:18/05/2024

1104 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق بڕی پێنج ملیاری تەرخانکردووە بۆ کڕینی خۆراکی ئاژەڵ و دابەشکردنی بێبەرامبەر بەسەر بەخێوکەرانی گامێش و ئاژەڵداران لە پارێزگاکانی باشووری عێراق.


ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە دابینکردنی خۆراکی ئاژەڵ بێبەرامبەر بۆ بەخێوکەرانی گامێش و ئاژەڵدارانی دیکە لە پارێزگاکانی باشووری عێراق.

ئاماژەی بەوەش کرد، حکومەت بڕی پێنج ملیار دیناری تەرخان کردووە بۆ دابینکردنی ئالیک و خۆراکی ئاژەڵ بۆ بەخێوکەرانی گامێش و ئاژەڵانی دیکە لە ناوچەکانی باشووری عێراق و ناوچە زۆنگاوەکان.

ئەوەشی خستە روو، سەرجەم بەخێوکەرانی گامێش و سەرجەم گامێشەکانیش لەو ناوچانە ژمێردراون و لەلایەن وەزارەتەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست دەکرێت بە دابەش کردنی ئەو خۆراکانە بەسەر ئاژەڵدارەکاندا بێبەرامبەر.













گەلەری